شاندێکی هەدەپە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی تورکیا- شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی چوارەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال، سەردانی باشووری کوردستان دەکات.

کوردپرێس:

ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتارانی لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1-8-2018 دەگەنە شاری دهۆک و سبەی لە شنگال دەبن بۆ دەربڕینی هاوخەمی خۆیان".

شاندەکەی هەدەپە پێکهاتووە لە فەلەکناس ئۆجا و ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتارانی هەدەپە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە کە ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی چەند کۆمەڵە و رێکخراوێکی کورادنی ئێزدی بەرەو باشووری کوردستان بەڕێکەوتوون.

شاندەکەی هەدەپە بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە باشوور دەمێنێتەوە و رۆژی 3ـی ئاب بەشداری دەکات لە رێوڕەسمەکانی چوارەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە دهۆک.

هەروەها لە میانی سەردانەکەیاندا بۆ باشووری کوردستان، سەردانی لالش دەکەن و لەوێش بەشداردەبن لە بەرنامەیەکی تایبەت کە بەو بۆنەیەوە رێکدەخرێت.

دواتر دێنە هەولێر و سەردانی چەند پارت و لایەنێکی سیاسی باشووری کوردستان دەکەن.

*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە

News Code 27028

Your Comment

You are replying to: .
captcha