به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 1ی ئاب سه‌کۆی جه‌ماوه‌ر ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به یه‌ک له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌کییه‌کانی دیموکراسی ده‌زانن به‌ڵام ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه‌ی له کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت به هیچ شێوه‌یێک خزمه‌تی پرۆسه‌ی دیموکراسی ناکات و له‌گه‌ڵ خه‌باتی دیموکراتییانه‌ی جه‌ماوه‌ردا نایه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی سه‌کۆی جه‌ماوه‌ر به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ڕاگه‌یاندنێک ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لایه‌نه نارازییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق به‌و هه‌موو ساخته‌کارییانه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه پاوهنخوازهکانهوه په‌یڕه‌و کرا، سه‌رباری فشاری نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش، خه‌ریکه به سه‌ر خه‌ڵکی عێراق ده‌سه‌پێنن. ئه‌م سه‌پاندنه‌ش، ئه‌وه‌نده‌یتر پارتی و یه‌کێتی هان ده‌دات بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ساخته‌کارییه‌کانیان و شکاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به قازانجی خۆیان بۆیه به‌شداری کردنی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا له پاڵپشتی کردنی ئه‌و دوو هێزه و شه‌رعییه‌تدان به ساخته‌کاری به‌و لاوه ئاکامێکێکیتری لێناکه‌وێته‌وه.
ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به یه‌ک له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌کییه‌کانی دیموکراسی ده‌زانین به‌ڵام ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه‌ی له کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت به هیچ شێوه‌یێک خزمه‌تی پرۆسه‌ی دیموکراسی ناکات و له‌گه‌ڵ خه‌باتی دیموکراتییانه‌ی جه‌ماوه‌ردا نایه‌ته‌وه.
بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران پاک نه‌کرێته‌وه و له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد به‌شداری ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌که‌ن.
سه‌کۆی جه‌ماوه‌ر
2018.08.01
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment