ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عێراق بۆ پاککردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی داعش له‌ سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامێکی نه‌بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی یه‌کێتی ئاماژه‌ به‌ بێ‌ئه‌نجام بوونی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عێراق بۆ پاککردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی داعش له‌ خورماتوو ده‌کات و جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌باشیی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم شكوور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی، له‌لێدوانێكدا به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و ژووره‌ هاوبه‌شه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له ‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ سنوری خورماتوو پێكهێندرا به ‌شێوه‌یێكی كاتی بوووه‌ و كۆتایی پێكهێندرا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپاش هیچ كاریگه‌رییێكی له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی جموجۆڵی تیرۆریستان دروست نه‌كرد و جۆرێک بوو له‌ پروپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندن.

مه‌لا كه‌ریم شكوور سه‌باره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگیی هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئاشكرای كرد: هه‌رچه‌ند له‌ چوارچێوه‌یێكی فه‌رمیدا هه‌ماهه‌نگی نییه‌ به‌ڵام په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌ نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا هه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به ‌زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستان وتی: "پاشماوه‌كانی داعش به ‌ئاشكرا به‌ ئۆتۆمبێل و چه‌كه‌وه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌ و له‌ شوێنه‌كانی خۆیان ماون به ‌تایبه‌ت له‌ گونده‌كانی (شۆراو، غه‌ڕڕه‌، په‌لكانه‌، قوڕی چای، به‌له‌گه‌ی خوار) و له ‌ژماره‌یێک گوندی كوردنشین نزیک بوونه‌ته‌وه‌ و زۆر جار كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن.

هۆشداریشی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ‌دا و گوتیشی: هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و گوندانه‌ جێگیر كراون كه‌ هاوسنوورن له‌و ناوچانه‌ی جموجۆڵی داعش بوونی هه‌یه‌ و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویش له ‌ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان به‌ تایبه‌ت بۆ پاراستنی ناوچه‌ كوردنشینه‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26989

Your Comment

You are replying to: .
captcha