بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەکرد ئێمە خوازیاری درووست بوونی هیچ کێشەیێک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا نیین، بەڵام مل بۆ فشارەکان لەبارەی فرۆشتنی نەوتیشەوە کەچ ناکەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمیی بە شێوەیێکی تاکلایەنانە، نایاساییە.
روحانی جەختی کردەوە ئێران دەیەوێت پەیوەندیی باشی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپادا هەبێت و پێویستە لە پێناو پارێزگاری کردن لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، هەرچی زووە ئەورووپا هەنگاو هەڵبگرێت.
سەرکۆمار تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئێران مل بۆ فشار و هەڕەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەریدا، کەچ ناکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment