هەنگاونان بۆ یەكگرتنی هێزەكانی 70 و 80 بەردەوامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: هەنگاو نان بۆ یەكگرتنی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە بەردەوامە و لە قۆناغی یەكەمدا پڕۆگرامی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێكردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مارتن وار، كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم رایگەیاند: پڕۆگرامی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێكردوو لای ئەوان ئەو پڕۆگرامە ستراتیژییە، چوونكە بەو پڕۆگرامە هێزەكانی پێشمەرگە یەكدەخەن.

لەبارەی یەكگرتنی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە شەنگالی ئاماژەی بەوەكرد، هەنگاونان بۆ بڕیاری یەكگرتنەوەكە بەردەوامە و لە قۆناغی یەكەمدا پڕۆگرامی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێكردووە.

لەبارەی رێگرییەكانی بەردەمی یەكگرتنی 70 و 80ی پێشمەرگە كەریم شەنگالی وتی، هیچ حزبێک رێگری لەو بڕیارە ناكات و هێزەكانی 70و 80ش داوایان كردووە كار بكەن بۆ یەكگرتنەوە هێزەكان.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 26971

Your Comment

You are replying to: .
captcha