بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمپانیای نه‌وت و غازی نه‌رویجی DNO لە ڕایگەیاندراوێکدا لە ماڵپەری فەرمی خۆی ئاماژەی بە ئەوە کردووە، تێكڕا له پێنج بیره نه‌وتی كێڵگه‌ی پیشخابووردا لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه گه‌یشتووه‌ته ٣٥ هه‌زار به‌رمیل، به‌و شێوه‌یه‌ش ناوچه‌ی پیشخابوور بووه‌ته دووه‌م ناوچه‌ی بەرهەمهێنانی نه‌وت له ناوچه‌كه‌دا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "كێڵگه‌ی پیشخابوور لە دوای كێڵگه‌ی تاوكێ كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت كاری تیادا ده‌كه‌ن له ھەرێمی كوردستاندا بە پلەی دووەم دێت به بەرهەمهێنانی ٣٥ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا".
هاوکات لە چەند رۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای DNOی نه‌رویجی ڕایگه‌یاند، بڕی زیاتر له ٦٥ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لە بەرامبەر شایسته داراییه‌كانیان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی تاوكێ له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment