کورده‌کان نایانه‌وێت له‌ سووریا جیا ببنه‌وه‌

به‌شی جیهان- ئیلیجا مگنایر ده‌ڵێت: کورده‌کانی سووریا نایانه‌وێت سووریا دابه‌ش بکه‌ن و ته‌نیا هه‌وڵه‌کانیان بۆ سیسته‌می لامه‌رکه‌زییه‌ت چڕ ده‌که‌نه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له‌ئارادایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولی یه‌که‌می دانووستانی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ئیجابی بوو. کورده‌کان ده‌ڵێین هه‌ندێک لیژنه‌ پێکهاتوووه‌ بۆ به‌رده‌وامیی دانووستان له‌سه‌ر دۆخی 25 له‌سه‌دی خاکی سووریا که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وانه‌ و نه‌خشه‌ڕێگایێکیش ئاماده‌ ده‌کرێت.

ئیلیجا مگنایر شرۆڤه‌کاری ڕیسکی سیاسی له‌ یادداشته‌که‌یدا له‌باره‌ی دانووستانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی سووریا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکه‌ن هرالد تریبۆن بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ده‌نووسێت: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ کورد ده‌یه‌وێت هێشتاکه‌ له‌ژێر سێبه‌ر و پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بمێنێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ دیمه‌شق دانووستانه‌کان به‌ سوودمه‌ند ده‌زانێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ کورد نایه‌وێت له‌ سووریا جیا بێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ییی خۆیشی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ توندئاژۆ‌کانی پشتیوانی‌کراوی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاندوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی نێوان دوو لایه‌ن هه‌یه‌.

مگنایر گوتیشی: دانووستانی نێوان کورد و دیمه‌شق به‌ باشی ده‌ستی پێکردوووه‌. کورده‌کان ده‌زانن که‌ ئه‌مریکا له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ باشترین بژارده‌ به‌ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌زانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26942

Your Comment

You are replying to: .
captcha