كۆنگره‌ی سووچی له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی سووریا- بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆنگره‌ی سووچی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و وه‌فدی هه‌ر سێ وڵاتی ڕووسیا و ئێران و تورکیا گه‌یشتنه‌ شاری سووچی و ئه‌مڕۆش کۆنگره‌ی سووچی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ست به‌ کاره‌کانی ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستیڤان دیمستۆرا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌گه‌ڵ تیمێكی شاره‌زا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان گه‌یشتۆته‌ شاری سووچی ڕووسیا و ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌كانی کۆنگره‌ی ئه‌ستانه، پێکهێنانی کۆمیته‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی سووریا، دۆخی ناوچه‌کانی به‌ دوور له‌ شه‌ڕ، پرسی مرۆڤدۆستانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ سووریا و...‌ نوێنه‌رانی وڵاتانی توركیا و ئێران و سووریا كۆ ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ریه‌که‌ له‌ ئه‌لكسه‌نده‌ر لاڤرینتیڤ نوێنه‌ری ڕووسیا و سیدات ئۆناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و حسێن جابری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدی ئه‌و سێ وڵاته‌ ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌؛ ده‌یه‌مین خولی كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌ تایبه‌ت به‌ ئاگربه‌ستی سووریا ڕۆژانی 30 و 31ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ڕۆژی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌كان به ‌شێوه‌ی داخراو به‌ڕێوه‌ ده‌چن و دووه‌م ڕۆژیش كۆبوونه‌وه‌یێكی گشتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تێیدا به‌یاننامه‌ی كۆتاییی كۆنگره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌یتارتاسی ڕووسیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26936

Your Comment

You are replying to: .
captcha