ئه‌رسه‌لان بایز کشایه‌وه‌ و قوباد تاڵه‌بانی بوویه‌ سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌رسه‌لان بایز له‌ سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کشایه‌وه‌ و قوباد تاڵه‌بانی بوویه‌ سه‌رۆکی لیسته‌که‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زوبێر عوسمان جێگری سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ ڕووداوی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌ ئه‌رسه‌لان بایز له‌ سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی کشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا قوباد تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک لیست په‌سند کرا.

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 28ی ته‌مووز ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی ناوی د.ئه‌رسه‌لان بایزی وه‌ک سه‌رۆک لیست په‌سند کرد.

له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یێکیشدا ئه‌رسه‌لان بایز ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ دوای نوێژی عه‌سر ئاگاداریان كردمه‌وه‌ كه‌ ببم به‌ سه‌رۆكی لیستی یه‌کێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من چوار ساڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و چوار ساڵیش له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بووم بۆیه‌ من داوای لێبوردن ده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌، پێم باشه‌ هه‌ڤاڵێكی دیکه‌ ببێته‌ سه‌رۆكی لیستی یه‌کێتی. سوپاسی ئه‌و هه‌ڤاڵ و برایانه‌ ده‌كه‌م كه‌ منیان بۆ ئه‌و شوێنه‌ پاڵاوتبوو."

پێشتر باس له‌ چه‌ند ناوێک ده‌کرا بۆ سه‌رۆک لیستی یه‌کێتی له‌وانه‌ش (حاکم قادر حه‌مه‌جان، قوباد تاڵه‌بانی و لاهوور شێخ جه‌نگی).

قوباد تاڵه‌بانی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، کوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری کۆچکردووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26892

Your Comment

You are replying to: .
captcha