دانیشتنی دیمەشق هەوڵدانێکە بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکان

بەشی سووریا- ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکرات، تەڤ-دەم، ڕایدەگەیێنێت کە دانیشتنەکانی دیمەشق لە نێوان مەسەدە و حکوومەتی سووریادا بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکان ئەنجام دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ ساڵح موسلیم لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شاری قامیشلوی کانتۆنی جزیرەی کوردستانی سووریا، باسی دانیشتنەکانی ٢٦ی تەمموز لە دیمەشقی کرد، کە لەنێوان شاندی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا ئەنجام درابوو.

موسلیم وتی: دانیشتنی دیمەشق لە نێوان مەسەدە و حکوومەتی سووریا بەمەبستی گفتوگۆ ئەنجامدرا نەک دانووستان، لە نێوان گفتوگۆ و دانووستان جیاوازی هەیە، دیدارەکە بەمەبەستی تێگەیشتن و ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکانی دوو لایەنەکە بووە، نەک بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر شتێک.

ناوبراو وتیشی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و باکووری سوریا ئامادەن بۆ دانووستان بۆ پاراستنی بەرژوەندییەکانی گەلانی باکووری سوریا، گرنگ نییە ئەو دانیشتنانە لە دیمەشق بێت یان لە قامیشلو.

ئاماژەی بە مەرجەکان بۆ دەست پێکردنی دانووستانەکانیش دا و ڕایگەیاند: گەلەکەمان بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە ناوچەکەدا فیداکاریی گەورەی ئەنجام داوە، هەروەها خۆبەڕێوەبەریی دامەزراندووە و ئێستا خۆی بەڕێوەدەبات، ئێمە بۆ دانووستان مەرجمان هەیە و لە مەرجەکانیشمان ناکشێینەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26883

Your Comment

You are replying to: .
captcha