بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا نووسیوویەتی: "لە قوتابخانەی جەلال تاڵەبانییەوە فێری واتاکانی یەکڕیزی بووین و لە دەروونماندا چەسپاوە و لەیەکێتی نیشتمانیدا بەرجەستە بووە، هەرکەسیش وەهمی ئەوەی هەبێت دەتوانێت پەرتەوازەیی بخاتە ناو یەکێتی ئەوان یان رۆڵ و کاریگەریە سیاسییەکەی لاواز بکات ئەوە هیچ لە مێژووی نزیک و دوور فێر نەبووە".
لە توێتەکەدا نووسیویشیەتی ، "قسە و قسەڵۆک چەکی خەڵکانی موفلیسە و گەل لە سندووقی دەنگدان وەڵامی دەداتەوە ".
ئەمە لەدوای ئەوە دێت کە بڵاوکرایەوە بە هۆی ئاڵوگۆڕی لە چەند پۆستێکی ئەمنی گرژی لە ناوخۆی یەکێتی دروست بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment