بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە دادگای دەستووری تورکیا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت، بەڵام وەکوو مافێک بۆ هەدەپە، دادگای دەستووری تورکیا داوای کردووە، ئامادە بن تا بتوانن وەڵامی ئەو تۆمەتانە بدەنەوە و پاشان دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات.
ماڵپەری فەرمیی هەدەپە لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، هەدەپە بەتەواوی خۆی ئامادە کردووە تا بچێتە دادگای دەستووری و بەرگری لە خۆی بکات.
هەروەها هەدەپە ئامادەیە هەموو ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان قسەیان لەبارەوە بکەن و بە درۆی بخەنەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی هەدەپە بڵاوی کردووەتەوە، جگە لە پارێزەرانی تایبەتی هەدەپە، چەندین رێکخراو و کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتیی سیاسیش ئامادەی دادگا دەبن و ئەوانیش وەکوو بەرگرییێک لە دیموکراتی و گێڕانەوەی بەها بۆ یاسا بەرگری لە هەدەپە دەکەن و دژی داخستنین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment