ئۆپەراسیۆنەکانمان بەمەبەستی ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و لەناوبردنی داعش لە ناوچەکەدا بەردەوامە

بەشی سووریا- لیلوا عەبدوڵا، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ڕایگەیاند سێ هەزار کیلۆمەتر دووجایان لە دەست چەتەکانی داعش ڕزگار کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی گەشەسەندنی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە، لیلوا عەبدوڵا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار کردووە و ڕزگارردنی شارۆچکەکانی شیەفە، هەژین، ئەبو خاتر، ئەبو حەسەن و سوسا لە چەتەکان ڕاگەیاندووە.

ناوبراو هەروەها وتیشی: هێزەکانمان ناوچەیێکی سێ هەزار و ١٠٠ کیلۆمەتر دووجایان لە چەتەکانی داعش ڕزگار کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە سێ قۆڵی مەرگەدا، شەداد و هۆل ئەنجام دراوە، لەو ناوچانەدا زیاتر لە ٥٠ گوند و کێڵگە ڕزگارکراون، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنییەکانی چەتەکاندا گیراوە.

باسی لەوەش کرد، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا سەدان هاوڵاتی مەدەنی ڕزگارکراون و ڕەوانە شوێنە پارێزراوەکان لە شەڕ کراون.

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراقدا کردو، وتی: هاوکارییەکانمان لەگەڵ سوپای عێراق بە هەموو هێزمانەوە بەردەوامە، لەسەر سنوورەکان ژوورێکی فەرماندەیی هاوبەش پێکهاتووە، مەبەست لەو هاوکارییە پاراستنی ئاسایشی ئەو سنوورانەیە، کە بە پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەدەبرێت.

لە کۆتاییشدا وتی: لە پاش ڕزگارکردنی شارۆچکەی دشیشا هێزەکانمان شارۆچکەکانی شیەفە، هەژین، ئەبو خاتر، ئەبو حەسەن و سوسا-یان لە چنگی چەتەکان ڕزگارکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26855

Your Comment

You are replying to: .
captcha