کوردپرێس:
سەردار تورگوت نووسەری ڕۆژنامەی هابرتورک و نوێنەری ئەو ڕۆژنامەیە لە واشەنتۆن لە دوایین وتاری خۆیدا کە ڕۆژنامەی هابر تورک چاپی کردووە نووسیویەتی: ئەو پڕۆسەیەی زۆر بە نهێنی دەستی پێکردبوو لەو دیدارەدا خۆی نواند و ئاشکرا بوو. ئەگەرچی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڕێککەوتن لە سەر سووریا ئاشکرا نەکرابوو بەڵام بەپێی ئەو دیمانانەی من لەگەڵ چاودێرانی سیاسیی ئیسرائیلی و ڕووسی لە واشەنتۆن کردووە ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی ئەو ڕێککەوتنە زیاتر لە پێش ئاشکرا کران.
ئەو ڕێککەوتنە گەورەیە وای کردووە باس لە دیداری نێوان ئەردۆغان و پووتن بکرێت ئەوەش لە داهاتوویێکی نزیکدا.
Your Comment