لەسەر گەندەڵیی بەرپرسانی پارتی هۆشداری بە مەسعود بارزانی دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەمید سەرحەد قادر کادیری باڵای پارتی و بەرپرسی پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک لە نامەیێکی کراوەدا بۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی، باسی لە کۆمەڵێک گەندەڵیی بەرپرسانی پارتی لە هەولێر کردووە.

کوردپرێس:

لەو نامەیەدا سەرحەد قادر بە بارزانی دەڵێت "پێویستە هەر بەرپرسێک لە هەر ئاستێکدا بێت ئەگەر لە کارەکەی تووشی شکست بووە و گەندەڵ بووە دوور بخرێتەوە و دادگایی بکرێت".

سەرحەد قادر لەدریژەی نامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە "هەموو ئۆرگانەکان بە گشتی چ حکوومەت و چ حزب چەندین ساڵە کۆمەڵێک دەموچاو بەڕێوەی دەبەن، ئەوانە هەموو شتێکیان قۆرخ کردووە، بەرهەمی خەبات و خوێنی شەهیدان دەخۆن، بەرپرس هەیە سێ بۆ چوار پۆستی گەورەی هەیە، ئەو پۆستانە تەنها بۆ نەسریە و کڕینی پێداویستی و ئۆتۆمبێل و کۆمەلێک شتی ترە نەک بۆ خزمەتی حزب".

سەرحەد قادر باسی لە گروپێکی باڵادەستی نێو پارتیش کردووە کە هەموو شتێکیان قۆرخ کردووە، تەنانەت بەوتەی خۆی کاتێک گەشتیاری عەرەب دێنە هەولێر لە بازگەکان پێیان دەوترێت بچن بۆ میوانخانە و خواردنگەی چ بەرپرسێک.

لە کۆتاییی نامەکەشیدا بۆ بارزانی، عەمید سەرحەد قادر وتوویەتی "ئەگەر گۆڕانکاری نەکرێت بە دڵنیاییەوە لە ئایندەیێکی کورتدا وڵات بەرەو هەڵدێر دەڕوات".

News Code 26843

Your Comment

You are replying to: .
captcha