لێدوانەكانی ترەمپ شایەنی وەڵامدانەوە نین

بەشی ئێران- حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری وڵات رایگەیاند: هیچ پێویست ناكات وەڵامی "هەڕەشە بەتاڵەكانی" دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بدرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆحانی لە لێدوانێكدا بۆ ئەندامانی كابینەكەی وتی: پێویستە ئێمە بەكردەوە وەڵامیان بدەینەوە، بەهێزترین وەڵام بۆ لێدوانە بێ بەهاكانیان هەڵبژاردنی بەرخودان و پووچەڵ كردنەوەی پیلانەكانیانە.

یەكشەممەی ڕابردوو، ترەمپ لەتویتێكدا رایگەیاند، ئەگەر ئێران هەڕەشە لە ئەمەریكا بكات ئەوا ڕووبەڕووی دەرئەنجامی قورس دەبێتەوە، بەڵام دوێنێ سێشەممە ترەمپ لە تویتێكی دیكەدا وتی، "ئێمە ئامادەی ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی ڕاستەقینەین" لەگەڵ ئێراندا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26838

Your Comment

You are replying to: .
captcha