ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق ڕاپۆرتێک لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر و عەین ئەسەد بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق رایگه‌یاند، زانیاری به‌سوود و گرنگيان له‌سه‌ر رووداوی ئاراستە کردنی مووشەکەکانی سەر  فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و عەین ئەسەد به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان رایگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌که‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێکهێنرا، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی فیدڕاڵ، زانیاریی زۆر به‌سوودی و گرنگيان ده‌ستکه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی باش له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌ده‌ستبێت.

باسی لەوەش کرد، "لەسەر داوای فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هەنگاوی گرنگمان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی دەستیان لەسەر هێرشەکەی هەولێر هەیە، هەروەها رێوشوێن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان دەگرینەبەر، چوونکە بەئامانج گرتنی فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کەلێکێنی ئەمنیە".

ناوبراو ئاشکراشی کرد، زۆرێ لەو کەسانەی دەستیان لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر هەیە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی وردیشیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌، کاتژمێر 11:30 خوله‌کی شه‌وی 6-7ی ئەم مانگە، به‌ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایه‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و "هێرشه‌که‌ هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نه‌بووه‌، ته‌نها ئاگر له‌ پووش و په‌ڵاش که‌وته‌وه‌".

دوای ئه‌و رووداوه‌ش، یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق رایگه‌یاند، جارێکی تر دوژمنانی عێراق ئاسایش و سه‌روه‌ری وڵات و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانیان له‌ ڕێگه‌ی هێرشێکی تیرۆریستی نوێوه‌ بۆ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری کرده‌ ئامانج".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2665

Your Comment

You are replying to: .
captcha