ڕۆحانی: پێداویستییە سەرەکییەکان بە ڕێژەی پێویست دابین کراون

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدونێکدا ئاماژە بە بوونی شتومەکی سەرەتایی لەنێوخۆی ئێران دەڵڵێت بە ڕێژەی پێویست کاڵای سەرەکی و زەرووری لەنێوخۆ و دەرەوەی ئێران دابین کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 13ی پووشپەڕی 1400 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە خولی 238ی کۆبوونەوەی ئابووریدا ئاماژەی بە بوونی شتومەکی سەرەتایی و پێویست لە نێو ئێران کرد و گوتی بە ڕێژەی پێویست ئەو کاڵا زەروورییانە بۆ مەسرەفی ناوخۆ دابین کراون.

ڕۆحانی هەروەها ئاماژەی بە سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و کارتێکەرییەکانی کرد و گوتیشی سەربازی سزا ستەمکارانەکەی ئەمریکا دژی ئێران لەو ماوەیەی ڕابردوودا توانیویانە بە ڕێژەی پێویست هەموو پێداویستی و شتومەکێک دابین بکەن.

هەر لەو دانیشتنەدا پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ڕاپۆرتکی لە سەر کاڵاکانی سەر سنوور و دراوی تەرخانکراوو بۆ کاڵاکان و هەروەها وەزعی گومرگەکان پێشکەش کرد.

News Code 2615

Your Comment

You are replying to: .
captcha