بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی لە شارۆچکەی خورماتوو بەشارپرێسی ڕاگەیاند، کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە سنووری گوندی عەبوود هێرش کراوەتە سەرهێزەکانی سریەی چواری فەوجی سێی سوپای عێراقی سەربە ئۆپەڕاسیۆنەکانی پارێزگای سەڵاحەدین.
سەرچاوەکە ڕەتیشی کردەوە چەکدارەکان کەوتبێتنە بۆسەی هێزە عێراقییەکان، بەڵکوو جەختی کردەوە لەوەی هێرشەکەی داعش بەهاوەن و چەکی نیشانشکێن ئەنجام دراوە و لەبارەی زیانە گیانییەکانیشەوە تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەگیانییەکانی هەردوولا بەدەست نەگەیشتووە.
عەبود گوندێکی عەرەب نیشینە و دەکەوێتە خۆرئاوای شارۆچکەی خورماتوو، دەکەوێتە ئەو ناوچانەی، کە جموجۆڵی چەکدارانی داعشی تێدا چالاکە و بەهۆی هەڕەشەی چەکدارانی داعشەوە لەئێستا بەشێکی زۆری دانیشتوانەی چۆڵیان کردووە و تەنها ژمارەیێک ماڵی تێدا نیشتەجێیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment