کوردپرێس:
شەوی هەینی 2ی تەمووزی 2021 گەشتیاران و سەرنشینانی یەكەم گەشتی نێوان دۆسلدۆرف ـ سلێمانی گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
لەو بارەیەوە لە كۆنگرەیێكی ڕۆژنامەنووسیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی و بە پشتیوانی كۆمپانیای خۆماڵی گەشتەكە ئەنجام دراوە، ئەمەش لەدوای ئەو بارودۆخانەی لەدوای كۆرۆناوە هاتنە ئاراوە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دروستكردنەوەی ئەم هێڵانە.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: ئەمڕۆ سەرنشین و گەشتیارەكان ڕاستەوخۆ لە دۆسلدۆرف توانیان گەشت بكەن بۆ سلێمانی، هەفتانە ئەم هێڵە دو گەشتی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ ئەڵمانیا.
هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد: لە ئەمشەوە گەشتەكانی هێڵی بیگاسۆس ڕاستەوخۆ لە سلێمانیەوە دەست پێدەكاتەوەو وتی: ئومێدەكەین گەشتی ڕاستەوخۆ لێرەوە بكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
Your Comment