بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ڕۆژی 2021.6.26 کاتژمێر 1:50 شه‌و، 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، کە له‌ئاکامیدا دوو لەو درۆنانەکان دەتەقیهوه و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه، پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکات.
لە پەیامەکەدا هەروەها هاتووە: وێڕاى به‌توندى ئیدانه کردنى ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شاره‌که‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌که‌مان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که له ساییه‌ی چاوکراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه ئه‌منییه‌کان و ده‌زگاکانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه و ئه‌و ئه‌کرده‌وه تیرۆرستی ترۆسنۆکانه و تێکده‌رانه ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگيرى شاره‌که‌مان بشوێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment