تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری عەفرین کوژران و بریندار بوونی 6 کەسی لێکەوتەوە

بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەیێک لە شارۆچكه‌ی عه‌فرین لە سووریا سێ کەسی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی شاری عەفرین لە باکووری سووریا بوو بە هۆی کوژرانی سێ کەس و بریندار بوونی سێ کەسی سڤیلی دیکە.

کوژراوەکان منداڵیان تێدایە و بۆمبه‌کەش له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا داندرابوو، کە له‌ شارۆچكه‌ی عه‌فرینەوە به‌ره‌و رێگای عه‌زاز به‌ڕێ كه‌وتبوو.

لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە و هێشتا سەرچاوەی هێرشەکە دیار نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha