بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەتۆمەتی بەشداری کردن لە کوشتنی هاوڵاتیانی بێ تاوان لەرەمەزانی ساڵی 2019 و ئەنجامدانی چەندین "کردەوەی تیرۆرستی"، دادگای کەرخ لە بەغدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر 13 چەکداری داعشدا سەپاند.
دادگای کەرخ لە بەغدا لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو چەکدارانە دانیانناوە بەوەی بەشداربوون لە چەندین "کردەوەی تیرۆرستی" و کوشتنی خەڵکی بێ تاوان لە رەمەزانی ساڵی 2019دا، بۆیە دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکردوون.
ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانە لەکاتی دەستگیرکردنیان سەرەڕای تۆمەتبارکردنیان بە ئەندام بوون لە رێکخراوی داعش، ژمارەیێک جۆری چەک و ناسنامە و مۆری ساختەکراوی دەوڵەتیش دەستیان بەسەرداگیراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment