کوردپرێس:
لە ڕاگەیەندراوێکدا، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵای كردەوە، ئەم هەڵسوکەوتە، دەرەوەی بەها و پێوانە دیپلۆماتییەکانە، هەروەها دەرەوەی بەها نیشتمانییەکان و تێکۆشانی هاوبەش بۆ پرسی کوردە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوبەریی ئاماژەی بەوەكردوە، لایەنی ئەمنیی و حکومەتی هەرێم بەرپرسن لە چارەنووسی ئەو کەسانە، لەبەرئەوەی شوێنێ ڕاگرتنیان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە، هەروەها هیچ وەڵامێکی فەرمیی لەسەر هۆکاریی یاسایی بۆ گرتنیان بە ئێمە ڕانەگەیەندراوە.
جەختیش دەكاتەوە، کە لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بەرپرسن لە ژیان و چارەنووسی ئەو کەسانە.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا داوا لە لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکان دەکات، هاوکارییان بکەن و فشار بخەنە سەر پارتی و حکومەتی هەرێم تا شوێنی ڕاگرتنی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت و دەرفەت بە خانەوادەکانیان بدرێت سەردانیان بکەن و لە دۆخیان ئاگادار ببنەوە.
ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە فڕۆكەخانەی هەولێر، مستەفا عوسمان نوێنەری پەیوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەریی دیموکراتیی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە دەستگیركران.
Your Comment