ڕەئیسی: دەوڵەتی نوێ هەوڵ بۆ کردنەوەی گرێکان و مەعیشەتی خەڵک دەدات

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی گەلی ئێران ڕایگەیاند: دەوڵەتی نوێ هەوڵ بۆ کردنەوەی گرێکانی ژیانی خەڵک بەتایبەت لەبواری کێشەی مەعیشەتی خەڵک دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ حوجەتولئیسلام ڕەئیسی لە ئاپۆرەی هەواڵنێراندا وتی: بێ گومان بە هاوکاریی پەرلەمان، نوخبەکان و خاوەن بیرەکان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێ بەمەبەستی کردنەوەی گرێ و گرفتەکانی وڵات، هەوڵ دەدەین.

ناوبراو زیادی کرد: لە دەوڵەتی نوێدا هەمووان هەوڵ دەدەین گرێ کوێرەکانی ژیانی خەڵک بکەینەوە بەتایبەت کێشەی مەعیشەتییەکانیان چارەسەر دەکرێت.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی گەلی ئێران زیاتر وتی: سوپاسی هەموو گەلی ئێران و پاڵێوراوانی بەڕێز دەکەم بەبۆنەی ئەو حەماسەتەی لە هەڵبژاردنەکلاندا خولقاندیان.

ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی وەبیری هێنایەوە: بەتایبەت لەناخی دڵمەوە سوپاسی ڕێبەری باڵای وڵات دەکەم بەبۆنەی ئەو بەستێنەی خۆشیان کرد بۆ ئامادەبوونی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا و پێکهێنانی ئیدارەی نوێ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2435

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha