بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەسروڵڵا ڕەشنوودى کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تى-ی رایگەیاند: چەند شوێنێکیمان بۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى ئێران لە هەرێمى کوردستان کردووەتەوە، کە بریتین لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و کەلار و سۆران.
کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر وتیشی ژمارەیێکى زۆرى هاوڵاتى ئێرانى نیشتەجێى هەرێم چوونەتە بنکەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى و چاوەڕوانى بەشداریی ژمارەیێکى زۆرى هاوڵاتى ئێرانى دەکەن بەشداری دەنگدانەکە بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، ١٣ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران دەستیپێکرد و تیایدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٣٩٢ هەزار و ١٤٨ هاوڵاتی یەکەمجاریانە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و یەکێک لەو چوار پاڵێوراوەی لە رکابەریدا ماون هەڵدەبژێرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment