بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆەوە رایگەیاند: بەرژەوەندی یەکترکوشتن و شەڕی ناوخۆو ململانێی نێوانمان چ سودێکی هەبووە و هەیە، جگە لەوەی قوربانی شەڕی ناوخۆین ئەو هەموو بەد بەختییەمان بەسەردا هاتووە خاوەن ئەزموونیشین.
ناوبراو جەختی کردەوە کە نابێت جارێکی تر، بەهیچ شێوەیێک نزیکی شەڕی ناوخۆ بکەوینەوەو وتی: ئەزموونمان لەگەڵ شەڕی ناخۆ، دەبێ وابکات هەرگیز جارێکی تر، بوێری ئەوەمان هەبێ توخنی شەڕی ناوخۆمان بکەوین.
ئاماژەی بەوەکرد، کە چیتر نابێ گرێی دەست بخەنە دەم و بیکەن بەگرێ کوێرە، چوونکە ئەگەری شەڕ، گرێی دەستە و روودانیشی گرێ کوێرەیە.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا روونی کردەوە کە هەموولایێک پێویستە جوامێری بنوێنن، لەپێناو بەرگرتن لەهەر دۆخێکی نەخوازراو و رێگەنەدان، بۆ دنەدانی هەر ئاشوبێک، هەر هێز و لایەنێکیش پێویستە سنوورەکانی خۆی بزانێت و لەچوارچێوەی سنووری خەباتی خۆیدا ئەرکەکانی رابپەڕێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment