ئه‌میندارى گشتیی یه‌کگرتووى ئیسلامى لەبارەی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌که‌ تارمایى شه‌ڕى کوردان باڵى کێشاوه‌ به‌سه‌ر نیشتماندا و شه‌ڕیش نیشانه‌ى شکستى لایه‌نه‌کانه.

کوردپرێس: سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتىی یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان له‌په‌یامێکدا که‌ له‌ په‌ڕه‌ى فه‌رمىی خۆى له ‌توویته‌ر بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تى: "شه‌ر نیشانه‌ى شکستى لایه‌نه‌کانه‌، بۆیه‌ ئازا ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ڕ بکا، به‌ڵکوو ئازا ئه‌وه‌یه‌ هونه‌رى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ به‌کاربهێنێ و خه‌مى نه‌ڕشتنى دڵۆپێک خوێنى بێ".

ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌شنووسێت: "به‌داخه‌وه‌ ماوه‌یێکه‌ تارمایى شه‌ڕى کوردان باڵى کێشاوه‌ به‌سه‌ر نیشتماندا، ئه‌رکى هه‌موانه‌ عه‌قڵ بکه‌ینه‌ حه‌که‌م. به‌ڵێ بۆ ئاشتى ونه‌فره‌ت له‌شه‌ڕ!".

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه‌ گرژىی راگه‌یاندن و لێدوانى دژ به‌یه‌ک له‌نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌) ده‌ستیپێکردوووه ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانیش داوا له‌په‌که‌که ‌و پارتى ده‌که‌ن له‌دژى یه‌ک شه‌ر نه‌که‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2363

Your Comment

You are replying to: .
captcha