بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان، وەکوو لە راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەكانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بەتایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت".
پێشتر مەسروور بارزانی سەردانی بەلجیکای کردبوو و لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و سۆفی وێڵمز، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و دوا پەرەسەندنەکانى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش و رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و بنبڕکردنی هۆکارەکانی و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش تاوتوێ کران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment