لقی سەربازیی پەکەکە داوا دەکات شاندێکى سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەى چیاى مەتینا بکات

بەشی تورکیا- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیەندراوێکى نوێى لەبارەى رووداوەکەى چیاى مەتینا بڵاو کردەوە و تیایدا داوا دەکات شاندێکى سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندى چاپەمەنى و راگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) (6ى حوەزیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەو ئۆتۆمبێلەی دوێنێ لە مەتینا تێکشکێندرا، لەلایەن گەریلاوە نەکراوەتە ئامانج.

داواش دەکەن، شاندێکی هاوبەش یان شاندێکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی ٥ی حوزەیران لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا هێزە سەربازییەکانی پەدەکە بەبێ هیچ زانیارییەک و بەشێوازی ئۆپەراسیۆن ویستیان بچنە ناوچەی گەریلا لە مەتینا ئەمە بێگومان هەڵەیە و خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی ناکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، ڕاستە هێزەکانمان لەوێ چەند فیشەکێکیان بۆ ئاگادارکردنەوە تەقاند، بەڵام بەدڵنیایەوە ئەو چەکەی کە بووە هۆی تێکشکاندنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن هێزەکانمانەوە بەکارنەهاتووە، بۆیه ئەو ئۆتۆمبێله له ڕێگای هەوا و مووشەکەوە لێیدرا، بۆیە بۆ پرسی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئێمە وەک هەپەگە ڕایدەگەیەنین کە پێویستە شاندێکی هاوبەش یان شاندێکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن و ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2278

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha