گەنجێکی مهابادی لە ڕووباری «لگبن»ی پیرانشاردا خنکا

هاونیشتمانییەکی تەمەن ۳۰ ساڵی خەڵکی مهاباد کەوتە نێو ڕووباری (لگبن) لە سنووری پیرانشار و گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار فەداکار، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی مهاباد رایگەیاند، ئەو هاونیشتمانییە دوێنێ هەینی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ شاخەوانی چووەتە ناوچەکە، لە بەرزایی چەند مەترێکەوە کەوتووەتە نێو ڕووبارەکە، بەهۆی قووڵیی ئاوەکە و نەزانینی مەلەوە نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات و گیانی لەدەستداوە.

فەداکار وتیشی، بەهۆی شاخاوییبوونی ناوچەکە و بوونی تاڤگە لە رێڕەوی ڕووبارەکەدا دەرهێنانی تەرمەکە کاتی زۆری ویستووە و هەربۆیە دوای چەند کاژێرێک لە هەوڵی بەردەوامی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تەرمی ئەو هاونیشتمانییە لە ئاوەکەدا دەرهێندرا.

News ID 227620

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha