بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لووتکەی داپۆشراو بە بەفر و بنارە سەوزەکانی چیای کەل مەمە لە قەزای قەلەبان سەر بە پارێزگای شرناخ، بە بەکارهێنانی درۆن وێنەی گیران.

ئەم چیایە کە بە دۆڵە قووڵەکان، کانییە سروشتییەکان و کوێستانەکانی ساپاجا و بیازسو لە بنارەکانیدا دەناسرێتەوە، تەنانەت لە مانگی تەممووزیشدا پەڵەبەفرەکانی سەر لوتکەکەی پاراستووە.
هاونیشینیی بەفرە ماوەکانی سەر بەرزاییەکان لەگەڵ سەوزایی بنارەکاندا، دیمەنێکی دڵڕفێنی خوڵقاندووە.

ئەم ناوچە شاخاوییە بەهۆی بەرزییەکەی، هەوا پاکەکەی و سروشتە دەستلێنەدراوەکەیەوە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا سەرنجی سروشتدۆستان و ئارەزوومەندانی وێنەگرتن بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

وێنە ئاسمانییە تۆمارکراوەکان بە درۆن، پەڵەبەفرەکانی سەر لوتکەکە و بنارە داپۆشراوەکان بە ڕووەکی سەوز پیشان دەدەن.
Your Comment