لووتکەی بەفراوی و بنارە سەوزەکانی چیای کەل‌مەموو لە شرناخ + وێنەکان

چیای کەل مەمە لە (ئولودەرە)ی شرناخ، بە لووتکەیەکەوە کە هێشتا لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزدا پەڵەبەفری پێوە ماوە و بنارەکانیشی بە سەوزایی هاوینە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشیان وەرگرتووە، لە ڕێگەی درۆنەوە وێنەی گیرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لووتکەی داپۆشراو بە بەفر و بنارە سەوزەکانی چیای کەل مەمە لە قەزای قەلەبان سەر بە پارێزگای شرناخ، بە بەکارهێنانی درۆن وێنەی گیران.

لووتکەی بەفراوی و بنارە سەوزەکانی چیای کەل‌مەموو لە شرناخ + وێنەکان

ئەم چیایە کە بە دۆڵە قووڵەکان، کانییە سروشتییەکان و کوێستانەکانی ساپاجا و بیازسو لە بنارەکانیدا دەناسرێتەوە، تەنانەت لە مانگی تەممووزیشدا پەڵەبەفرەکانی سەر لوتکەکەی پاراستووە.

هاونیشینیی بەفرە ماوەکانی سەر بەرزاییەکان لەگەڵ سەوزایی بنارەکاندا، دیمەنێکی دڵڕفێنی خوڵقاندووە.

لووتکەی بەفراوی و بنارە سەوزەکانی چیای کەل‌مەموو لە شرناخ + وێنەکان

ئەم ناوچە شاخاوییە بەهۆی بەرزییەکەی، هەوا پاکەکەی و سروشتە دەستلێنەدراوەکەیەوە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا سەرنجی سروشتدۆستان و ئارەزوومەندانی وێنەگرتن بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

لووتکەی بەفراوی و بنارە سەوزەکانی چیای کەل‌مەموو لە شرناخ + وێنەکان

وێنە ئاسمانییە تۆمارکراوەکان بە درۆن، پەڵەبەفرەکانی سەر لوتکەکە و بنارە داپۆشراوەکان بە ڕووەکی سەوز پیشان دەدەن.

News ID 227559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha