بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێباز حه‌ملان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له‌ژێر ناوی (له حه‌وت ساڵی کابینه‌ی نۆهه‌م مه‌سروور بارزانی، چیکرد؟) بڵاویکردۆته‌وه، بۆ دۆست و دوژمنی سه‌لماند، (هذا الشبل من ذاک الأسد)، کوری باوکی خۆیه‌تی له په‌روه‌رده‌ی ڕێبازی بارزانی، له کوردپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی، ئایندۆستی، خۆڕاگری و ئازایه‌تی و فیداکاری و به‌رده‌وامبون، خۆی نه‌چه‌ماند ڕووبه‌ڕووی پیلانی دوژمن و کۆرۆنا و هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕ و قه‌یرانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان وه‌ستایه‌وه".
رێباز حه‌ملان راشیگه‌یاندوه: "مه‌سروور بارزانی زۆر پلانی له گۆڕنا و زۆری تریش که له ئێستادا خه‌ریکن له‌گۆڕ ده‌نێت، نه‌یارانی به چۆکدا دێن له‌به‌رده‌میدا، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رکرده، خوای گه‌وره و گه‌له‌که‌ی لێی ڕازی بن، کارمان به بووکه‌ڵه‌ی سیاسیی هه‌ڵتۆقیوی بێ بنه‌ما، بێ مۆراڵ و کاڵفام نییه".
رێباز حه‌ملان ده‌شڵێت: "مه‌سروور بارزانی سه‌رکرده‌ی کرداره و خاوه‌ن گفته، ژماره‌کان به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌رن، ڕوناکی: پێنج ملیۆن و ۵۰۰ هه‌زار هاوڵاتی، هه‌ژماری من: یه‌ک ملیۆن هاوڵاتی، هه‌لیکار: زیاتر له ۱۴۰ هه‌زار، پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر: حه‌وت ملیۆن و ۷۰۰ ملیۆن نه‌مانی زه‌یتون و فستق و پرته‌قاڵ ده‌چێنرێت، پڕۆژه‌کانی ئاو: ۱۲ پڕۆژه‌ی فریاگوزاری ئاو، کارگه‌کان: هه‌زار و ۳۴۱ کارگه، پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان: ۷۷۸ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، قوتابخانه‌کان: سێ قوتابخانه، که‌رتی ته‌ندروستی: ۱۱۸ نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری پزیشکی، گه‌شتوگوزار: ۱۶۴ پڕۆژه‌ی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار، ڕێگه‌وبان: پێنج هه‌زار و ۹۴۰ کیلۆمه‌تر ڕێگه‌وبان، پڕۆژه‌کانی شاره‌وانی: پێنج هه‌زار و ۴۱۵ پڕۆژه‌ی شاره‌وانی، سایلۆکان: نۆ سایلۆ، به‌نداوه‌کان: نۆ به‌نداو".
رێباز حه‌ملان ئاشکراشیکردوه، "کاروانی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ چاکسازی و پته‌وکردنی ژێرخانی وزه‌و ئاو و ئاوه‌دانی و خۆراک و وه‌به‌رهێنان له‌نگه‌ری گرتووه و شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا هێزی ده‌به‌خشن بۆ پێشه‌وه و ئاور بۆ دواوه ناداته‌وه".
Your Comment