ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆتایی هات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی بۆ سووریا بەشێوەی فەرمی کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، ۳۰ی ئایاری ۲۰۲۶، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی بێهاوتای گێڕاوە وەک نێردەی تایبەتی ئێمە بۆ سووریا. لەکاتێکدا ئەو پۆستە کۆتایی دێت، ئەو بەردەوام دەبێت لە گێڕانی رۆڵێکی سەرەکی بۆ ئیدارەی تره‌مپ لە سووریا و لە عێراق."

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە: "شارەزایی، پەیوەندییەکان و تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەجێندای 'ئەمریکا لە پێشەنگ' بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بە نوێنەرایەتیی وڵاتە مەزنەکەمان."

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەپێی راسپاردەی پێشوو، ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری ۲۰۲۶ بوو.

روبیۆ هەروەها دەڵێت: "باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی گەورەی بینیوە وەک باڵیۆزی تایبەتی ئێمە بۆ سووریا."

News ID 227238

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha