گرنگترین بیرۆکەکانی ئەم کتێبە:
سەرکەوتن تەنها بە هێز نییە، بەڵکو بە زیرەکی و ستراتیژیشە.
باشترین جۆری سەرکەوتن ئەوەیە دوژمن بشکێنیت بێ جەنگ.
بەدەستهێنانی زانیاری و هەواڵ لە هێزی سەربازی گرنگترە
دەبێت سەرکردە دۆخی خۆی و دوژمنەکەی باش بناسێت.
فێڵ و هەڵخەڵەتاندن و شاردنەوەی نیەت بەشێکن لە جەنگ.
یەکێک لە وتە بەناوبانگەکانی:
“ئەگەر خۆت و دوژمنەکەت بناسیت، لە سەدان جەنگدا مەترسی تێکشکاندنت دوورە.”
کاریگەری کتێب
ئەم کتێبە تەنها لە بواری سەربازیدا بەکارنایەت، بەڵکو بۆ بوارەکانی سیاسەت و بازرگانی و بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان، دیپلۆماسی،تەنانەت وەرزشیش هەمان کاریگەری هەیە. لەبەرئەوەی ئەم کتێبە، بنەما سەرەکیەکانی و ڕەگەزەکانی بریتیە لە پلان و پیلان دانان بۆ داڕشتنی ستراتیجیەتییەتێکی درێژ مەودواو کورت مەودا بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ملمڵانێ. بۆیە دەکرێ لەهەموو بوارەکانی ململانێ بەکاریبهێنیت.
زۆرێک لە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان و کۆمپانیا گەورەکان وەک Apple و Amazon بیرۆکەکانی ئەم کتێبە بە شێوەیەک دیار لە ستراتیژییەکانیاندا ڕەنگ دەداتەوە.
رەنگدانەوەی ئەم کتێبە لە سیاسەتی ئەمرۆی چین!
زۆرێک لە توێژەران و شیکارکەرانی جیۆپۆلیتیک پێیان وایە بیرۆکەکانی کتێبی «هونەری جەنگ»ی Sun Tzu ڕەنگدانەوەی بەهێزیان هەیە لەسەر سیاسەت و ستراتیژیی ئێستای چین ،بە تایبەتی لە پێگەی ستراتیژی و دیپلۆماسیدا.
دەتوانین بەکورتی چەند نموونەیەک بخەینەڕوو:
سەرکەوتن بێ جەنگ.
سەن تزو دەڵێت: "باشترین سەرکەوتن ئەوەیە دوژمن بشکێنیت بێ شەڕ".
ئەم بیرۆکەیە بەتەواوەتی لە سیاسەتی چین ڕەنگ دەداتەوە ، چین هەوڵدەدات .
لەڕێگای ئابووری و بازرگانی کاریگەری دروست بکات،
نەک بە هێرشی ڕاستەوخۆی سەربازی.
بۆ نموونە:
دەیەوێ لەڕێگای
پڕۆژەی “Belt and Road Initiative” واتە ڕێگای حەریر، کاریگەری ئابووری لە سەر ئاسیا و ئەفریقا بچەسپێنێ و هەژموونی سیاسی قایم بکات، جگە لەوە لەڕێگای گەشەپێدانی هێزی تەکنەلۆجییش، دیسان ئەو هەژموون و هێزەی خۆی تۆکمەتر بکات.
سەبری درێژخایەن ( سەبری ستراتیژی).
لە فەلسەفەی چینی، زۆرجار “سەبر و پشوودرێژی ” و “هەنگاوی هێواش و لەسەرخۆ” گرنگە.
چین لە زۆر کێشەدا هەوڵدەدات بە پشوو درێژی و کاتی گونجاو کاریگەری دروست بکات، نەک بە بڕیارە خێرا و توندەکان.
هەڵخەڵەتاندن و ناڕوونی.
(سون تزو) گرنگی زۆر بە شاردنەوەی نیەت و پلانەکانی خۆی دەدا.بەشێک لەچاودێران و دەزگاکانی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی دەڵێن چین زۆرجار نیەت و ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆی بە تەواوی ئاشکرا ناکات، بە تایبەتی لە:
پرسەکانی ( دەریای باشووری چین و تایوان و تەکنەلۆجیا و زانیاری)
تێکەڵکردنی سێکتەری ئابووری و ستراتیژیەتی دەوڵەت.
لە دیدی چین، ئابووری تەنها بازرگانی نییە؛ بەڵکو ئامرازێکی گرنگی هێز و هەژموونە.
ئەمە زۆر نزیکە لە بیرکردنەوەی “جەنگ بێ جەنگ” کە لە کتێبی (هونەری جەنگدا) هەیە.
بەڵام لەکۆتایدا گرنگە بزانین:
کە سیاسەتی ئەمرۆی چین تەنها لە کتێبی ( هونەری جەنگ) سەرچاوەی نەگرتووە.
بەڵکو فاکتەرەکانی ئابووری و کۆمۆنیزم و ناسیۆنالیزمی چینی، و ملمڵانێی چین و ئەمریکاش کاریگەری و ڕۆڵی گرنگیان هەیە بەسەرسیاسەتی ئەمرۆی چینیەکان.
بە واتایەکی تر، «هونەری جەنگ» زیاتر وەک بنەمایەکی کولتووری و ستراتیژی دەبینرێت، نەک پلانی ڕاستەوخۆی حکومەت.
بەڵام بە تێگەیشتن لەو کتێبە، زۆر بە سانایی تێدەگەی لەستراکتۆری سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی ئەمرۆی چین کە بە چ بیرکردنەوەیەک و ستراتجیەک بۆتە زلهێزێکی ئەمڕۆی جیهان.
Your Comment