کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له کۆشکی حکومه‌ت له به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا، له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌دا سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ستایشی ئه‌دای حکومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانیان کرد له ماوه‌ی خوله‌که‌یدا، له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتیمانیدا، ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی ئابوری و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشکه‌وتنی له جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی حکوومه‌تدا به‌ده‌ستهێناوه، به‌تایبه‌تی له ڕێڕه‌وی گه‌شه‌پێدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به سیسته‌می سیاسی و هه‌ڵبژاردن، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداری به‌رفراوان بو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ستایشی "هه‌ڵوێستی مێژویی به‌رپرسیارانه"ی نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانیان کرد که کشانه‌وه له کاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، له هه‌نگاوێکدا که به ئاسانکاری داده‌نرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی بنبه‌ستی سیاسی و کردنه‌وه‌ی ڕێگه بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێکی نوێ.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، دوای تاوتوێکردنی ناوی چه‌ند کاندیدێک، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی عه‌لی زیدی وه‌ک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به نوێنه‌ری گه‌وره‌ترین کوتله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌کانی قۆناغی داهاتوو و ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی ڕووبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه.
عه‌لی فالح کازم زه‌یدی له دایکبووی ساڵی ۱۹۸۶ی پارێزگای زیقاڕه و بڕوانامه‌ی بەکالۆریۆس لە یاسا، بەکالۆریۆس لە بواری دارایی و بانکی، ماستەر لە دارایی و بانکی هه‌یه، پێشتریش سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی باشور بو، جگه له چه‌ندین پۆستی دیکه، به که‌سێکی بازرگان و سه‌رمایه‌دار و شاره‌زا له کاروباری ئابوری داده‌نرێت.
Your Comment