بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا، هێرشی سوپای ئه‌مریكای بۆ سه‌ر كه‌شتی تۆسكا و به بارمته‌گرتنی تیمه‌كه‌ی له تەنگەی هورمزی سه‌ركۆنه كرد وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چهتەتەگەریی ده‌ریایی، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و پێشێلكردنی ئاگربه‌ست"ە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هەروەها هۆشداریدا له ده‌رئه‌نجامه سه‌خته‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌شتیی تۆسكا، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئازادكردنی كه‌شتییه‌كه و كارمه‌ندانی كه‌شتییه‌كه و خێزانه‌كانیان كرده‌وه.
جهختیشیكردۆتهوه، ئێران سوود له تواناكانی خۆی وه‌رده‌گرێت بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌مریكاش به به‌رپرسیار ده‌زانین له "تێكچوونی" دۆخی ناوچه‌كه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: "گومانی تێدا نییه كه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو تواناكانی به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی ماف و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیانی، به‌رپرسیارێتی ته‌واوی هه‌ر گرژییه‌كی زیاتر له ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا".
Your Comment