بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسینێێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وتی: هاتوچۆی کەشتییەکان لەو رێڕەوە ستراتیژییەدا، دەبێت لەسەر ئەو رێڕەوە هاوئاهەنگیکراوە بێت کە پێشتر لەلایەن رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە.
هاوكات، دەزگای بەندەرەکان و کەشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد: "هاوتەریب لەگەڵ ئاگربەستی لوبنان، تێپەڕبوونی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان بەگەروی هورمزدا بۆ ماوەی ماوەی ئاگربەستەکە بەتەواوی کراوە دەبێت".
جەختیش دەكاتەوە، كە گەروەكە تەنیا لەو ڕێڕەوە دیاریکراوانەی کە پێشتر ڕاگەیەندراون هاتوچۆ ئاسایی دەبێت".
Your Comment