بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامەکەیدا راشیگەیاند: "ئێران نایەوێت شەڕ بکات و باوەڕی بە دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێیەکانی هەیە، بەڵام داواتان لێ دەکەم کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکانتان دابخەن، چونکە ئەو بنکانە دەبنە ئامانجی هێرشەکانمان".
دەشڵێت: "گەلی ئێران لە مەیدانی جەنگدا سەرکەوتوو بووە و ئێران وەک هێزێکی گەورە دەرکەوتووە، لە کاتێکدا هێزە خۆبەزلزانەکان ڕوویان لە کزییە، پێویستە جەماوەر وەک چل ڕۆژی ڕابردوو ئامادەییان لە گۆڕەپانەکان هەبێت".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی داوا لە خەڵكی ئێران دەکات کە "ڕاگەیاندنی دانوستان لەگەڵ دوژمن بە واتای دوورکەوتنەوەی خەڵک لە گۆڕەپانەکان نایەت و دەبێت گەل بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە بێت".
Your Comment