بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میر حوسەینی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی کە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، مانای ئەوە نیە دژی کوردستانن و ئەوان ڕێزێکی تایبەتیان بۆ خەڵکی کوردستان هەیە و هیچ دوژمنایەتیەکیان نیە و پەیوەندییەکی دێرینمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەموو لایەکمان وتووە کە ئاسایشی ئێران لە پێشینەی کارەکانیاندایە و لە هەر شوێنێک ئەمریکا، ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەبێت، هێرش دەکەنە سەری و کارەکەی ئەوان تەنها بەرگریکردنە لە خۆیان.
کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئێران ڕێز لە سەروەری وڵاتانی ناوچەکە دەگرێت، بەڵام دەزانێت بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لەکوێن و هێرشدەکەنە سەر تەواوی ئەو بنکانە لە ناوچەکە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
Your Comment