هەر کارێک پشتیوانی لۆجستی لە پلانەکانی زایۆنی بکات لە دژی ناوچەکەمان ڕەتدەکەینەوە

سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە دەڵێت جیاوازی چییە لە نێوان ئەو فرمێسکانەی لە ئیسفەهان و تاران دەڕژێت لەگەڵ ئەوانەی لە هەولێر و عەمان و بەغداد دەڕژێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا لە وتارێكدا لە بارەگای پارتی داد و گەشەپێدان لە ئەنقەرە وتی ناوچەكەمان لە بە ئازارترین ڕۆژەکانی ئەم سەدەی دواییەدا دەژی.
ناوبراو وتیشێ تۆڕێکی كۆمەڵكوژی کە ڕق و كینە و خراپەکاری کوێری كردووە، ناوچەکەمان بەرەو کارەساتێکی گەورە رادەکێشێت، بە پاساوی ئاینی بانگەشە بۆكراو. 
جیاوازی چییە لە نێوان ئەو ناوبراو ڕاشیگەیاند فرمێسکانەی لە ئیسفەهان و تەبرێز و تاران دەڕژێت، لەگەڵ ئەوانەی لە هەولێر، عەمان، بەغداد و  بەیروت و سەنعا و دۆحە و ریاز و هەموو شارەکانی ناوچەكەمان دەرژێن؟.
ئەردۆغان دەشڵێت پێویستە هەمووان دڵنیابن تورکیا جیاوازی لە نێوان برا و دراوسێکانیدا ناکات و لەبەرامبەر ئازارەکانیاندا تەماشاكار نابیت.
 سەرۆکی تورکیا وتیشی لەڕادەبەدەر چاوكراوەین سەبارەت بەو پرۆسە دەرونیەی کە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ئەنجام دەدرێن. 
ناوبراو جەختی کردەوە هەر کارێک یان گفتوگۆیەک رەتدەکەینەوە کە دووبەرەکی قووڵتر بکاتەوە یان دوژمنایەتی نێوان گەلانی برا فراوانتر بکات. یان پشتیوانی لۆجستی پێشکەش بە پلانەکانی زایۆنی بکات لەسەر بنەمای "پەرتكەو سودببینە" لە دژی ناوچەکەمان.
ناوبراو دەشڵێت هەرچەندە ئەمە شەڕی ئیسرائیلە، بەڵام باجە قورسەکەی سەرەتا موسڵمانان و دواتر هەموو مرۆڤایەتی دەیدەن.
ئەردۆغان وتیشێ حکوومەتی ناتانیاهۆ تەنها ئێرانی دراوسێمان ناکاتە ئامانج، بەڵکوو پلانەکانی بۆ داگیرکردنی لوبنان هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکات.

News ID 226964

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha