سیپان حەمۆ وەکوو جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دەست نیشان کرا

سیپان حەمۆ ئەندامی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات بە جێگری وەزیری بەرگریی حکوومەتی نوێی سووریا دەست نیشان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی سانای فەرمی تورکیا بڵاوی کردەوە سیپان حەمۆ وەکوو بەرپرسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و جێگری وەزیری بەرگریی وڵاتەکە دەست نیشان کراوە.

شایانی باسە سیپان حەمۆ کە پێشتریش ئەندامی تیمی دانوستانکاری هێزەکانی سووریا دیموکرات بوو لەگەڵ دیمەشق یەکێکە بە باڵاترین فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل.

News ID 226944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha