بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، بە نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر و رۆهلات عەفرین، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، دوو کەسایەتی دیاری کوردستانی سووریا بەمەبەستی قسەکردن لە پەرلەمانی ئەورووپا گەشت بۆ برۆکسل دەکەن و بەشداری گفتوگۆکان لەسەر دۆخی مرۆیی و سیاسی ناوچەکە دەکەن.
بە گوێرەی هەوالێکی "میدیا هەبەر" جگە لەو هێرشانەی كە گرووپەكانی حكوومەتی كاتی سووریا دژی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە كردویانە، پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی توركیاش تاوتوێدەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە لە ژووری سپینێلی لە نێوان كاتژمێر ۴:۰۰ بۆ ۵:۰۰ی پاشنیوەڕۆ بەكاتی ناوخۆیی ئەورووپا لە چوارشەممەی داهاتوو لە برۆكسل بەڕێوەدەچێت.
Your Comment