بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه، شاندێکی حزبه‌که به سەرۆکایەتی عەباس بەیاتی لە میانەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی کۆ بووه‌وه و لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە شایستە دەستورییەکان و میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و بەتوانا کرد کە بتوانێت خواستەکانی هاووڵاتیان بەدیبهێنێت.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها باس له سەقامگیری پڕۆسەی سیاسی لە وڵات‌دا کراوه و جەختیان لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی پێکهێنانی حکوومەت لە چوارچێوەی دەستوری و یاساییدا.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه، هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە پتەوکردنی زەمینەی هاوبەشی نێوان پارتی دەعوەی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، ئامانجی سەردانەکە پتەوکردن و بنیاتنانی ئەو بەها هاوبەشانە بووە، بەوەش بەشداری لە چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و دامەزراوەیی و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی نیشتمانیی کردوه.
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ڕوونیکردوه‌ته‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش کردوه‌ته‌وه بە شێوەیەک کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسی و پاڵپشتی لە سەقامگیری نیشتمانی بکات و هاوتابێت لەگەڵ خواستەکانی گەلی عێراق بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر و سەقامگیر.
ئه‌وه‌ش هاتووه، له کۆبونه‌وه‌که‌دا دوپات له پابەندبون بە پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەشی هه‌ردوولا کرایه‌وه بە شێوەیەک کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسی و پاڵپشتی لە سەقامگیری نیشتمانی بکات و خواستەکانی گەلی عێراق بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر و سەقامگیر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ۱۱ی ۱۱ی ۲۰۲۵ه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌کانی عێراق له‌نێوخۆی خۆیاندا له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتن، ئه‌وه‌ش وایکردوه پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ دوابکه‌وێت.
Your Comment