نابێت کورد بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ ببێتە داردەستی ئیسرائیل

ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە پەیامێکدا دەڵێت، نابێت کورد لە سووریا ببێتە داردەستی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیکە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و پێشنیاز دەکات کورد لەگەڵ دەوڵەتی سووریا رێکبکەوێت، بەڵام مورشید خەزنەوی موفتی کوردی سووریا دەڵێت ئامادەم دەڵاڵی بۆ ئیسرائیل بکەم ئەگەر ئەو وڵاتە بێت و میللەتەکەمان لە سووریا ڕزگار بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی تورکیا، ڕۆژی هەینی کۆنوسی تەواوی دیداری ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەی لەگەڵ ئۆجەلان  بڵاوكردەوە كە ۲۴ی (تشرینی دوەم/۱۱)ـی ۲۰۲۵ ئەنجامدرا و بەگوێرەی كۆنوسەكە، ئۆجەلان سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی دەکات و دەڵێت، کورد و تورک هەزار ساڵە پێکەوەن، نە تورک بەبێ کورد دەبێت و نە کورد بەبێ تورک.

ئۆجەلان دەشڵێت، نابێت کورد لە سووریا ببێتە داردەستی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیکە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. پێشنیاز دەکات کورد لەگەڵ دەوڵەتی سووریا رێکبکەوێت، بەڵام بە مەرجی "دیموکراسیی خۆجێیی"، واتە دەسەڵاتی ئیداریان لەوناوچە كوردییەكان هەبێت و دەشڵێت، "دەتوانێت قسە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی بکات، بۆئەوەی بچنە ژێر باڵی ئەم چارەسەرە".

لەبارەی چەكدانانی پەكەكەشەوە، ئۆجەلا دەڵێت، "ساڵی ۲۰۲۵ داوای لێکردون چەک دابنێن و ۷۰%ـی كارەكانیان جێبەجێكردوە،ەڵام بۆئەوەی بە تەواوی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات و هەمویان رازی بکات، پێویستە "کەناڵی پەیوەندی"ی بۆ بکرێتەوە و قسە لەگەڵ دەرەوە بکات. هەروەها هۆشداریداوە کە ئەگەر ئەم هەلە لەدەست بچێت، دۆخەکە زۆر خراپ دەبێت.

ئۆجەلان لە میانی دیدارەكەدا وتویەتی، دەوڵەتی سەربەخۆم ناوێت، بەڵکو "کۆماری دیموکراسی"ـم دەوێت، کە کورد تێیدا مافی هەبێت.

هەروەها جەختیش دەكاتەوە كە، دەبێت پەکەکە نەک تەنیا لە تورکیا، بەڵکوو لە سووریاش چەکدابنێت و کۆتایی بە شەڕ بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە شێخ مورشید خەزنەوەی موفتی باڵای کوردەکان لە سووریا پێچەوانەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە دەڵێت: "ئەگەر ئیسرائیل بێت و میللەتەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕزگار بکات، ئەمادەم دەڵاڵی بۆ ئیسرائیل بکەم.

News ID 226776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha