لەبارەی یەکخستنی هێزە سەربازییەکان لەگەڵ دیمەشق گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتن

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند لەگەڵ دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، لە وتارێکی ڤیدیۆیدا کە لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی ڕاوێژکاری لیژنەی دانوستانکاری خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ دیمەشق لە شاری تەبقە وتی: "پێشکەوتن هەیە لە دروستکردنی دیدێکی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە دەروازەکان، سنوورەکان و سامانە سروشتییەکانی سەرجەم سووریاییەکان".
عەبدی دەشڵێت: "پێمان وایە چارەسەر لە سووریا دەبێت لامەرکەزی بێت و دەمانەوێت خەڵکی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەیەکی دەستووریدا ناوچەکانی خۆیان بەڕێوەبەرن".

مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بە بەشداریی پێکهاتەکان لەناو پایە بنەڕەتییەکانی سیستمەکەدا کرد و وتی: "ئەمە پێویستی بە گفتوگۆی قووڵتر هەیە بۆ گەیشتن بە دەستوورێک کە ڕەنگدانەوەی هەموو خواستەکان بێت و هیوادارین لە قۆناغی داهاتوودا بگەینە هەموو ڕێککەوتنەکان".
ناوبراو دەشڵێت: "لە داهاتوودا هەموو فەرمانبەرانی خۆبەڕێوەبەری دەبنە فەرمانبەری دەوڵەتی سووریا و ئەوەش بەشێکە لە ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار".

لەلایەكی دیكەوە تەلەفزیۆنی سووریا بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق رابگەیەنرێت و هەریكە لە ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیاش فشار دەکەن بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە. هەروەها ۹۰ هەزار ئەندامی هەسەدە ئاسایش لەناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا یەكدەخرێن.

News ID 226662

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha