ئەگەر هەیە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق دوابکەوێت

ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق، پێویستیی بە هاوپەیمانێتی گەورە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X"، نووسیویەتی: نەخشەی سیاسی عێراق دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری گەورە بە خۆوە دەبینێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە هاوپەیمانێتیەکان فراونتر بکرێن، هەروەها ئەگەری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق کراوەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پەلە کردن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ گرنگە.

ڕۆژی یەکشەممە، ۹ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۵، دەنگدانی تایبەت و دوو ڕۆژ دواتریش سێشەممە، دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، ۸۲.۴۲% و لە دەنگدانی گشتیش، نزیکەی ۵۴.۳۵% بوو.

News ID 226448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha