بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوودانی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا دەستخۆشی لە لایەنگرانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئیرادەو بەرژەوەندیی تەواوی هاوڵاتیان، بەوانەشەوە كە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، چونکە عێراق هی هەمووانە.
سوودانی ڕاشیگەیاند: کێبڕکێی هەڵبژاردن کۆتایی هات، داواشی لە هەموو لایەک كرد بەرژەوەندی نیشتمانی لە سەرووی هەمووانەوە دابنێن بۆ ئەوەی خزمەت بە گەلی عێراق بکەن، وتیشی، بڕیاری گەل دەسەڵاتی کۆتاییە و دەبێت حکومەتێکی لێهاتوو پێکبهێنن.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان كە براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کراوەیە بەڕووی هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
News ID 226440
Your Comment