بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وتارێکیدا محەمەد شیاع سوودانی جەختی لە چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە، لەوانە گرنگیی کۆنترۆڵی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕایگەیاند: پێویستە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
سوودانی لە وتارەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو کە لیستەکەی جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا ناکات، بەڵکوو هەوڵدەدات بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی دادپەروەر و بەهێز لەسەر بنەمای دادپەروەری و دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێگە نادەن بە گەڕانەوەی گەندەڵکاران و شکستخواردووان بۆ پۆستە حکومییەکان و سوورن لەسەر پاراستنی سەروەریی وڵات.
هەڵبژاردنی شاری کەربەلا بۆ دەستپێکردنی بانگەشەکان بێ هۆکار نەبووە، بەوپێیەی ئەم شارە یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرترین پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی تێدا ئەنجامدراوە لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەکەی سوودانیدا، ئەمەش وەک کارتێکی بەهێز بۆ پیشاندانی دەستکەوتەکانی حکومەتەکەی سەیر دەکرێت.
محەمەد شیاع سوودانی لە ۲۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۲ وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەرکاربووە ێش ئەو پۆستە، سەرۆکی ڕەوتی فوراتەین بوو کە لە ئەنجومەنی نوێنەران سێ کورسیی هەبوو.
Your Comment